ئێوارەی ئەمڕۆ٢٨-١٠-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە کۆڕی شیعرخوێندنەوەی بەڕێزان (ترێ مەحمود و محەمەد پاکژ)، کە لەلایەن کۆمەڵەی زامی کوردستانەوە بەهاوکاریی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ڕێکخرابوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵ و بەرهەمە ئەدەبییەکانی بەشداربووانی بەڕێزی کرد لە پەرەپێدانی ئەدەبیی شاری سلێمانیدا.