ئەمڕۆ١٩-٩-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان و وەفدی هاوڕێی، کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانیەکانیدا بۆ کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی سەد کەسایەتی کوردستان و سلێمانی سەردانیان کردبوو.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.