ئەمڕۆ٨-١٢-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێز نووسەری کوردی دانیشتوی وڵاتی بەریتانیا (یاسین عەزیز)، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو بەرهەم و چالاکیەکانی بەڕێزیان کراو پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ بەرهەمە نوێکانی بەڕێزیان دەربڕی.مامۆستا یاسین عەزیز یەکێکە لەو نووسەرە کوردانەی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزیی بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوەو بە یەکێک لە نوسەرانی ئێوارانی لەندەن ناسراوە.