..بە‌ دروشمی (ئازادی.. بە‌ردە‌وام) سە‌عات ٩:٣٠ ی سە‌رلە‌بە‌یانی رۆژی ١٢-١٠-٢٠٢٣، بیست و شە‌شە‌مین فێستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تی گە‌لاوێژ لە‌ھۆڵی ھۆتێل ڕامادا بە‌ڕێوە‌دە‌چێت. فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ دەخایەنێت کە تێیدا دیداری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچن. هاوکات تەوەرێکی تایبەت بە (رۆشنبیریی رەخنەیی و ترساندنی سیاسی) بەڕێوەدەچیت کە تێیدا ٩ توێژینەوە لەلایەن کەسانی ئەکادیمی و بەناوبانگی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئێران پێشکەش دەکرێن. هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکە سەعات ١٢ی هەمان رۆژ پێشانگایەکی کتێب بە بەشداریی ٦٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە دەستپێدەکات