ڕۆژی ٢٣-١٠-٢٠٢٣، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بەشێوەی ئۆنلاین، کە هەموو سێکتەرەکانی (ئەدەب، مۆسیقا، فیلمسازیی، خواردنسازیی، نەخشەسازیی، هونەری بینراو) و زیاتر لە ٢٠٠ دووسەد شاری تۆڕەکە لەسەر ئاستی جیهان تیایدا بەشداربوون.

لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی ڕاپۆرتی هەریەک لە سێکتەرەکان بە جیا کرا، هەروەها چۆنێتی بەشدارکردنی کایەی کولتوری و ئەدەبی و هونەری و ئەو سێکتەرە جیاوازانە لە بوژانەوەی ئابوری و باشترکردنی گوزەرانی دانیشتوانی ئەو شارانەدا خرایە بەر باس و لە پلانسازیدا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، کە تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ئامانجەکانی یونسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە.