لەژێر دروشمی (سلێمانی، لە قوڵایی مێژووەوە بۆ لوتکەی داهێنان)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، ساڵیادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەرز رادەگرێت، لە ڕۆژی ١٢/١١/٢٠٢٣ کاتژمێر ٣.٣٠ پاش نیوەڕۆ لە تەلاری هونەر. کە ئەم چالاکییانە لەخۆدەگرێت

پێشانگەی شێوەکاری

کۆنسێرت و میوزیکی رەسەنی کوردی بە بەشداری چەند هونەرمەندێک: نەژاد بەرزنجی، نیان عەبدوڵڵا، هەردی عوسمان عەلی، شوان قەرەداغی، سێوە کامیل

نمایشی دۆکیۆمێنتەرییەک لەبارەی ئەدەب لە شاری سلێمانی

تابلۆی هەڵپەڕکێی کوردی

خەڵاتی رێزلێنان بۆ چەند کەسایەتییەکی هونەریی و ئەدەبی سلێمانی