پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ،لەبەرواری 11/23 بۆ 2023/12/2 لە پایتەختی ڕۆشنبیری ڕێکدەخرێت . بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكومەتی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی اطلس گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری ڕێکدەخات. بە بەشداری سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە، بەملیۆنان کتێب و هەزاران ناونیشانی جیاواز لەم پێشانگایە نمایش دەکرێت. خوێنەران و رۆشنبیران و دۆستانی کتێب دەتوانن بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بەرواری 11/23 بۆ 2023/12/2 لە کاژێر ٩ ی بەیانی بۆ ٦ ی ئێوارە سەردان بکەن و کتێبی دڵخوازتان بەدەست بێنن.