طائیف شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، پڕۆگرامێکی هاونشینی ڕادەگەیەنێت بۆ ڕۆماننوسانی شارە ئەدەبیەکانی یونسکۆ لە ٢٨/١١ بۆ ٥/١٢ لە شاری طائف لە سعودیە. ٧-١٠ ڕۆماننوس هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداری لەم پڕۆگرامە ئەدەبیەدا بۆ ماوەی یەک هەفتە، کە پێویستە نوسەرەکە لانیکەم یەک بەرهەمی بڵاوکراوەی هەبێت. دوا وادە بۆخۆتۆمار کردن ٣٠/٩/٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی ڕۆماننوسانی بەشداربوو لە پڕۆگرامەکەدا لە بەرواری ٥/١١/٢٠٢٥ دا دەبێت. تکتی ڕۆشتن و گەڕانەوە و شوێنی مانەوە و گواستنەوە لە فڕۆکەوە بۆ شوێنی مانەوە و بە پێچەوانەشەوە دابین دەکرێت، لەگەڵ سەرجەم ژەمەکانی خواردن لە ماوەی مانەوە لە پرۆگرامەکەدا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆگرامەکە تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
