د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە کردنەوەی مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەسدا، پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی کرد کە ڕۆڵیان بینی لە بیرۆکەو جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەم مۆزەخانەیەدا، درودو وەفای خۆی پێشکەش بە ڕەوانی شادی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی مەزن کرد.

