ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان یادمان دەخاتەوە، کە وشەکان چۆن سنوورەکان تێدەپەڕێنن.
ئەم هەفتەیە، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ بە هاوبەشی ١٣ شاری دیکەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ، هەموو ڕۆژێک هۆنراوەی دوو شاری بەشدار بڵاودەکاتەوە بە سێ شێواز:
زمانی ڕەسەنی هۆنراوەکە، زمانی ئینگلیزی و زمانی شیرینی کوردی.
بەم کارە هاوبەشانەمان، نەک تەنها بۆ ئەدەب، بەڵکو بۆ ئەو پردانەش کە وەرگێڕان لە نێو کۆمەڵگا و کلتورەکاندا دروستیان دەکات، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.
شیعری میشێل پلوو لە شاری ئەدەبیی کیبێک
au-dessus des montagnes la lune ressemble aux enfants perdus
j’aimerais habiter tes maisons où les fenêtres
sont de beaux nids de lumière
tu as imaginé de vastes goélands que le ciel se prépare à quitter pour le miroir des braises légères
fraîche clarté de laine et de paille tu traverses le feuillage d’une signature oubliée au bas de la page
وەرگێڕانی ئینگلیزی:
وەرگێڕانی لەلایەن هاوارد سکۆت
over the mountains the moon
looks like lost children
I would love to live in your houses
where the windows
are lovely nests of light
you have imagined huge seagulls
that the sky is preparing to leave
for the mirror of light embers
fresh clarity of wool and straw
you cross the foliage of a signature forgotten at the foot of the page
وەرگێڕانی کوردی؛
شیعری میشێل پلوو لە شاری ئەدەبیی کیبێک – کەنەدا مانگ لە سەر شاخەکانەوە لە منداڵە ونبووەکان دەچێت. حەزم دەکرد لە ماڵەکانی ئێوەدا بژیم کە پەنجەرەکانی هێلانەی قەشەنگی ڕوناکیین. تۆ خەیاڵی ئەو نەورەسە گەورانەت کردووە کە ئاسمان خۆی دەسازێنێت بۆ ئەوەی بەجێیان بهێڵێت بۆ ئاوێنەی پشکۆکانی ڕووناکیی. پەموو و پووش تازە ڕوون دەبنەوە تۆ بە گەڵاکانی واژۆ (شوێن پەنجە)یەکدا تێدەپەڕیت کە لە دامێنی لاپەڕەکەدا لەبیرکراوە. |