٢٣\١١\٢٠٢٥ لەساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیر
روناکبیری گەورەی کورد نالی، لە ژینگەیەکی سروشتیی گوندنشینی نزیک لە ژینگەی لەدایکبوونی نالیدا، لەسەر ئەرکی (دیاری حاجی جەزا )سەرۆکی عەشیرەتی مکایەڵی جاف، دیدارێک بۆ شاعیری گەورەی کورد نالی بەڕێوەچوو.
لە دیداری نالی سەرەتا پەردە لەسەر وێنەی نالی لادرا پاشان پێشەنگایەکی هونەری بۆ وێنە خەیاڵییە پێشبینیکراوەکانی حەزرەتی نالی کرایەوە دواتر چەند وتارێک پێشکەشکرا و پانێڵێک لە دیدارەکە بەڕێوەچوو لەبارەی ڕەهەندە جیاجیاکانی نالی بەبەشداری هەریەک لە بەڕێزان د. موحسین ئەدیب و خەسرەو جاف و مەلا جاسم کەلاری و د. محەمەدی عەبدولی.
پاشان چەند پارچە شیعرێک لەلایەن چەند شاعیرێکەوە پێشکەشکرا و لە کۆتایشدا وێڕای بڕگەی گۆرانی و میوزیک خەڵاتی پۆرترێتی نالی پێشکەش بە چەند کەسایەتییەک کرا.
ئەوەی بینرا ئاماژەیەکی باشە بۆ ئاشنابوون و گرنگی پیدانی کەڵە ئەدیب و کەسایەتیە پێشینەکان و ئاشنا کردنیان بە جیلی نوێ










