ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان شاعیری داهێنەری کوردستان پارێزەر جەمال غەمبار و، سیروان جەلال بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی لوڕ و، نزار زێوێی بەڕێوەبەری گروپی موزیکی لوڕ و، خاتوو ڕۆژە عەبدولی ڕۆژنامەوان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کایە هونەریی و ئەدەبیی و کلتورییەکانی کوردستان ڕەوەندی کوردیی کرا. بەسوپاسەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی سەنتەری هاوبەشی لوڕیان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد، لەپای پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ بوارە هونەریی و ئەدەبیی و کلتورییەکان.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.






