ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر شیروانخان پسپۆڕی بواری هونەری چیرۆکی وینەیی (کۆمیک)و گرافیک.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پڕۆژەو نوێکانیان و دەرکردنی گۆڤاری کۆمیک کرا، کە وابڕیارە بەپشتیوانیی و هاوبەشیی پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانیاو هیوا فاوندەیشن و گۆڤاری ئۆبلۆی ئیتاڵیی و بەشی دیزاین لە زانکۆی سلێمانی و بەشی گرافیک دیزاین لە زانکۆی برێمن لە ئەڵمانیا؛ بە بەشداریی هونەرمەندانی ئەم بوارە، جێبەجێبکرێت.
پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن و بڕیاریدا ببێتە یەکێک لە پشتیوانیی و هاوبەشەکانی ئەم پڕۆژە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییە شایستەیە.



