Search
Close this search box.

لە رۆژی یادکردنەوەی ئەنفالدا، ئەفسانە پرێس بڵاوکردنەوەی رۆمانی زیندووبووەکان رادەگەیەنێت، لەنووسینی لێکۆڵەر و نووسەری هۆڵەندی یۆست هیڵتەرمان.

ئەم ڕۆمانە بەزۆری پشت بە ڕووداوە ڕاستەقینەکان دەبەستێت و چیرۆکی جێنۆسایدێک دەگێڕێتەوە لەڕێگای یادەوەریەکانی ئەو کەسانەوە کە تێیدا ژیاون – وەک قوربانی، تاوانبار یان شایەتحاڵ. نووسەر بە گرێدانی گێڕانەوەکانی شایەتحاڵەکان وێنایەکی سەرنجڕاکێشی هەوڵەکانی ئەو کەسانە دەنەخشێنێت بۆ مانەوە و رووبەڕووبوونەوەی چارەنووس لە ژێر خراپترین بارودۆخدا، لە سەردەمی هەڵمەتەکانی ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨دا لە عێراق و ئەوەی دوای ئەوە ڕوویدا. لە ئەمریکادا ڕزگاربووان ژیانێکی پارێزراو بۆ خۆیان پێکدێنن، بەڵام بە ڕۆحێکی دابەشبووەوە کە تایبەتە بە کۆچبەران – تا ڕۆژێک ڕابردوو دووبارە یەخەیان پێدەگرێتەوە.

ئەفسانە پرێس زۆر سوپاسی پارێزگاری سلێمانی، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، دەکات بۆ گرتنەئەستۆی بەشێک لە چاپکردنی ئەم کتێبە.

بەمزووانە لەلایەن پەیک بووکەوە لە کوردستان لەبەردەست دەبێت.