پڕۆژەی “چی بڵێین (و چی نەڵێین) دەربارەی ئاژەڵەکان (لە باخچەی ئاژەڵاندا)”

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن شاری (هایدێلبێرگ)ەوە بە هاوکاری لەگەڵ باخچەی ئاژەڵانی ناوخۆیی شارەکەدا بەڕێوەدەچێت، و بانگهێشتی نووسەرانی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئاژەڵێک لە باخچەی ئاژەڵانی شارەکەی خۆیان و نووسین لەبارەیەوە.
بەرهەمەکە دەکرێت دەربارەی سەرنجی کەسی بێت لە ئاژەڵێکی دیاریکراو یان جۆری ئەو ئاژەڵە بەگشتیی، یاخود دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە بابەتەکانی وەک مافی ئاژەڵان، سرووشت، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، یان بارودۆخی تایبەتی ئاژەڵان لە وڵاتەکەتدا.
ئازادیت لە هەڵبژاردنی شێوازی نووسینەکەت.
شاری هایدێلبێرگ یەک بەرهەم لە هەر شارێکی بەشداربوو هەڵدەبژێرێت بۆ وەرگێڕانی بۆ سەر زمانی ئەڵمانی. ئەم بەرهەمە بە شێوەی ئۆنلاین بۆ بینەرانی ئەڵمانی نمایش دەکرێت کاتێک هایدێلبێرگ ئەنجامەکانی پڕۆژەکە پێشکەش دەکات.


مەرج و پێداویستییەکان:
١. درێژی بەرهەم: لە ١٠٠٠ پیت کەمتر نەبێت (بە بۆشاییەکانەوە) و لە ٣٠٠٠ پیت زیاتر نەبێت.
٢. زمان: بەرهەمەکە بە زمانی ڕەسەنی نووسەر و بە وەرگێڕانی ئینگلیزیەوە بنێررێت.
٣. پێداویستییەکان: ژیاننامەیەکی کورتی نووسەر، وێنەی نووسەر، وێنەی ئاژەڵە هەڵبژێردراوەکە.


دوا کات بۆ دەربڕینی خواستی بەشداریکردن: ٨/٦/٢٠٢٦


بۆ بەشداریکردن، پەیوەندی بەم ئیمەیڵەی خوارەوە بکە:

unesco.creative.city@heidelberg.de