چەند کتێبێکی تری چیرۆکی وێنەیی شاری وۆنجوویکۆریایباشوور چووە سەر خەرمانی چالاکی ئالوگۆری کتێبی نێوان شارەکە و سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ. ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی، لە کتێبخانەی فرەزمانی ئەدەبیی دیوانی پارێزگای سلێمانی و لە خانەی کتێب و بەرهەمەکانی وڵاتی کۆریای باشووردا بە خۆشحاڵییەوە نمایشیان دەکات.
ئۆفیسی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە شاری داهێنەری ئەدەبیی وۆنجو دەکات و هیوای هەماهەنگیی و کاری پێکەوەیی زیاتر لەگەڵ ئەم شارە و سەرجەم شارەکانی تری نێو تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ دەخوازێت.





