پراگ شاری ئەدەبیی یونسکۆ،لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتیی بانگەوازی وەرگرتنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی هاونشینی ساڵی ٢٠٢٧ ڕادەگەیەنێت. ئەم پڕۆگرامە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتێکی ئەکادیمیە بۆ نووسەران و وەرگێڕانی جیهان تا لە ژینگەیەکی لەباردا پەرە بە بەرهەمە ئەدەبییەکانیان بدەن.

ماوەکانی هاونشینی :
پڕۆگرامەکە هەشت خولی هاونشینی لەخۆ دەگرێت کە هەر خولێکیان بۆ ماوەی دوو مانگە و بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت (لە مانگی ١ەوە دەست پێ دەکات تا مانگی ١٢).

 ئەوەی دابین دەکرێت:

نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر: شوێنێکی تایبەت بۆ ژیان و کارکردن لە سەنتەری شاری پراگ.

خەرجییەکانی گەشت: تێچووی هاتن و چوون بە تەواوی دابین دەکرێت.

مووچەی مانگانە: بڕی ١٥,٠٠٠ کڕۆنی چیکی (نزیکەی ٦٠٠ یۆرۆ) بۆ هەر مانگێک.

 مەرجەکانی پێشکەشکردن:

بەرهەمی بڵاوکراوە: لانیکەم یەک کارێکی ئەدەبی بڵاوکراوە (کە نووسەر خۆی چاپی نەکردبێت)، یان یەک شانۆگەری، یان وەرگێڕانی کارێکی نووسەرێکی چیکی.

زمان: زانیاری سەرەتایی لە زمانی ئینگلیزیدا.

بەشداریکردن: ئامادەیی بۆ بەشداری لە چالاکییە ئەدەبییەکان (کۆڕی خوێندنەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ قوتابیان و هتد).

بەرهەمی کۆتایی: پێشکەشکردنی بەرهەمێکی نووسراو کە ئیلهامی وەرگرتبێت لە ماوەی مانەوەکەت لە شاری پراگ.

دوا کات بۆ پێشکەشکردن: ٧ی مانگی ٨ی ٢٠٢٦ 

بۆزانیاری زیاتروپرکردنەوەی  داواکاری پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://www.prahamestoliteratury.cz/2027-prague-creative-residency