گەلەرییەکی ھونەریی فەرمییە لە شاری سلێمانی، لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوی شێوەکاری ناوداری کورد، کۆچکردوو ئیسماعیل خەیات (١٩٤٤ – ٢٠٢٢)، دامەزراوە بۆ ڕێزلێنان لە مێژوو و کارە دەگمەنەکانی لە بواری شێوەکاریدا. هەروەها نمایشکردنی تابلۆ، کارە ھونەرییەکان، و پەرەپێدانی شێوەکاری کوردی. یەکێک لە کارە هەرە دیارەکانی، ڕەنگکردنی بەردەکانی گوندی (پیرار) بوو لە دژی شەڕی ناوخۆ و بۆ داکۆکیکردن لە ئاشتی. ئەم گەلەرییە وەک مەڵبەندێکی گرنگی ڕۆشنبیری لە سلێمانی، پێشوازی لە پێشانگا شێوەکارییەکانی تریش دەکات و یادەوەری یەکێک لە کۆڵەکەکانی ھونەری ھاوچەرخی کوردی دەپارێزێت.

ژمارە:07701207073

ئیمەیڵ:info@ismailkhayatgallery.com