دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دامەزراوەیەکی ناحکومیی ڕۆشنبیریی قازانج نەویستە و  لە ساڵی ۲٠۱۳ ەوە بە فەرمی لەلایەن بەڕێز ( د. تەها ڕەسووڵ ) کەسایەتی نیشتیمانی کوردستان دامەزراوە و لە ماوەی ۱۳ ساڵی ڕابردوودا تاکو ئێستا زیاتر لە ۱۳۸٤ ناونیشانی جیاوازی چاپ و بڵاوکردووەتەوە کە دیارترینیان:

زنجیرە کتێبی تایبەت بە جینۆساید (۱٠٠ ناونیشان)

زنجیرە کتێبەکانی ئۆکسفۆرد (۱٥٠ ناونیشان)

کۆبەرهەمەکانی مێژووی شارستانیەت (۳۱ بەرگ)

مێژووی فەلسەفەی ڕاتڵێچ (۱٠ بەرگ)

مێژووی فەلسەفەی کاپلستۆن (۹ بەرگ)

کۆبەرهەمی چیخۆف (۱٠ بەرگ)

 ئینسایکلۆپیدیای کەرکووک (۱٠ بەرگ)

ئینسایکلۆپیدیای ڕۆژهەڵاتناسی (۷ بەرگ)

کۆبەرهەمی مەسعوود محەمەد (۱٠ بەرگ)

کۆبەرهەمی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی (۸ بەرگ)

و زیاتر لە ۱۱۸۳ ناونیشانی ئەدەبی – مێژوویی – کۆمەڵناسی – دەروونناسی – پەروەردە – فەلسەفە و هزر بەشێکی سەرەکی کارەکانی دەزگاکەیە.

دەزگاکە لە ماوەی ئەم ۱۳ ساڵە دا زیاتر لە ۱۱٥٦ کۆڕ و سیمینار و خولی ڕاهێنانی ئەنجامداوە و زیاتر لە ۲۷۱ نووسەر و وەرگێڕ کاریان لە دەزگاکەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

دەزگاکە تاکو ئێستا زیاتر لە ۸۷ هەزار کتێبی لە چوارچێوەی پرۆژەی سەد هەزار کتێب پێشکەش بە ناوەندەکانی خوێندن کردووە و زیاتر لە ۷٥ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە نووسەر و وەرگێڕ و کەسایەتیە ڕۆشنبیرەکان کردووە.

لە ئێستادا ” وریا حەسەن زەمەن ” بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفانە کە هەڵگری بڕوانامەی بکالریۆسە لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی و زیاتر لە ۱۱ ساڵ ئەزموونی لەم بوارەدا هەیە.

ژمارە: ٠٧٧٣٦٩٥٩٣٠٢

ئیمەیڵ: jamalerfan99@gmail.com