پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە نووسەری ناودار محەمەد حەمەساڵح تۆفیق کرد

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز نووسەر و توێژەر و وەرگێڕی ناوداری کوردستان محەمەد حەمەساڵح تۆفیق، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمە ناوازە نوێکانی بە کتێبخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگای سلێمانی سەردانی پارێزگای سلێمانی کردبوو.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی و دوابەرهەمی لێکۆڵەر و نووسەری نێودەوڵەتیی بەڕێز یوست هیڵترمانی لەسەر ئەنفال پێشکەشکردن، کە لەلایەن ئەفسانە پرێسەوە لە شاری لەندەن لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی چاپکراوە.