ڕۆژی دووشەممە (٢٠٢٦/٨/٣)، بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ پیشانگەیەکی هاوبەشی سیرامیکی بۆ زیاتر لە (٢٠) هونەرمەند بەناونیشانی (قوڕ و پەنجە زێڕینەکان) لە گەلەری گەلاوێژ کردووە.

پیشانگەکە تا ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٦/٨/٦) بەردەوام بێت و ڕۆژانە لە سەعات (١٠)ی سەر لە بەیانی تا (٧)ی ئێوارە کراوە دەبێت.

لە دوایین ڕۆژی پیشانگەکەشدا سەعات (٥)ی ئێوارە کۆڕێک بۆ هونەرمەند (مەریوان جەلال) بەناونیشانی (ئەزموونی هونەری سیرامیک لای هونەرمەند مەریوان جەلال) ڕێکدەخرێت، دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان بە هونەرمەندە بەشداربووەکانی پیشانگەکە دەبەخشرێت.