ڕێکخراوی ئەدەبیی (Word Kitchen) بە هەماهەنگی لەگەڵ شاری ئێکسێتەر، بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنی خولی نوێی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ساڵانەی (خەڵاتی ڕۆمانی ئێکسێتەر) ڕادەگەیەنێت.

ئەم دەرفەتە نێودەوڵەتییە ئامانجی دۆزینەوە و ناساندنی بەهرە نوێیەکانی بواری ڕۆماننووسییە لەسەر ئاستی جیهان و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ نووسەران تا بەرهەمەکانیان بگەیەننە ناوەندە ئەدەبییەکان و ئاستێکی جیهانی.

مەرجەکانی بەشداریکردن:

زمان: پێویستە دەقی ڕۆمانەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت.

 پێویستە نووسەر لە کاتی بەشداریکردن و تا کۆتاییهاتنی وادەکە، گرێبەستی لەگەڵ هیچ بریکارێکی ئەدەبیدا (Literary Agent) نەبێت (تەنانەت ئەگەر پێشتریش کتێبی چاپکراوی هەبێت).

شێوازی پێشکەشکردن:

داوا لە بەشداربووان دەکرێت کە ئەم دوو بەشەی خوارەوە لە ڕێگەی فۆرمی فەرمییەوە بنێرن:

کورتەی ڕۆمانەکە (Synopsis): کەمتر لە ٥٠٠ وشە بێت.

دەقی ڕۆمانەکە: تەنها ١٠،٠٠٠ (دە هەزار) وشەی سەرەتای ڕۆمانەکە.

خەڵاتەکان:

براوەی یەکەم: بڕی ١,٠٠٠ پاوەندی بەریتانی.

پێنج پاڵێوراوی قۆناغی کۆتایی : هەر یەکەیان بڕی ١٠٠ پاوەندی بەریتانی.

دوا کات بۆ پێشکەشکردن:

 ٣١ی مانگی ١ی ٢٠٢٧

بۆ زانیاریی زیاتر و تۆمارکردنی بەرهەمەکان:

ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراوی Word Kitchen:
https://www.wordkitchen.org.uk/exeter-novel-prize

ماڵپەڕی ڕێکخراوی Exeter City of Literature:
https://www.exetercityofliterature.com/creative-opportunities/exeter-novel-prize

بۆ هەر پرسیارێک یان پەیوەندیکردن بە تیمی سەرپەرشتیاری خەڵاتەکەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن:
 wordkitchen@gmail.com