بەرنامەکە بۆ دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و باشترین شێوازەکانی کارکردن و کۆبوونەوەیە لەگەڵ بڵاوکارانی ئوسترالی و دەزگا و ڕێکخراوە ئەدەبییە ناوخۆیییەکان، بەشداریکردن لە چالاکی و کۆبوونەوە تایبەتەکان و ئاشنابوون بە شاری مێلبۆرن،

ئەم شاندە لە ١٢ کەس پێکدێت:

٦ نوێنەر لە شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ

٦ نوێنەر لە کەرتی ئەدەبیی شاری مێلبۆرن.

بە تایبەتی پێشوازی لە داواکاریی ئەو ڕێکخراوانە دەکرێت کە ئارەزووی ناساندن و بەشدارپێکردنی نووسەرانی ئوسترالی لە بەرنامەکانیاندا دەکەن و دەیانەوێت پردی هاوبەشیی کولتووری لەگەڵ ئوسترالیا بنیاد بنێن. هەروەها دەرفەت بۆ ئەو دەزگا و ڕێکخراوە ئەدەبییە بچووکانە دەڕەخسێنن کە تا ئێستا لە گەشت و چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا بە تەواوی نوێنەرایەتی نەکراون.

شێوازی بەرنامەکە و ئەرکەکان

ئەم بەرنامەیە پڕۆژەیەکی تەواو چالاک و کردارییە نەک تەنها گەشتێکی خۆشی یان بەشداریکردنێکی ئاسایی، هەربۆیە سوودێکی زۆر بەو بەشداربووانە دەگەیەنێت کە بە وزە و جۆش و خرۆشەوە بەشدار دەبن. 

 لە پاڵ بەرنامە مەیدانییەکەدا، پێویستە بەشداربووان چەند پریزێنتەیشنێکی کورت ئامادە بکەن و پێشکەشی بکەن.

بەشی ئۆنلاین: بۆ ئەوەی کاتی مانەوە لە مێلبۆرن بە باشترین شێوە سوودی لێ ببینرێت، بەرنامەکە سێ کۆبوونەوەی ئامادەکاریی ئۆنلاین لە نێوان مانگەکانی شوبات و نیسانی ٢٠٢٧ لەخۆدەگرێت.

خشتەی چڕوپڕ: بەرنامەکە بەدرێژایی ڕۆژەکان چڕ و پڕ دەبێت؛ بۆیە پێویستە بەشداربووان ئامادە بن بۆ بەشدارییەکی کارا و بەرهەمهێنەر، نەک تەنها وەک بینەرێکی سادە.

مەرجەکانی بەشداریکردن:

ئەم دەستپێشخەرییە کراوەیە بۆ هەر کەسێکی پیشەگەر لە تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ کە لە کەرتی ئەدەبیدا کار دەکات و بەرنامە و چالاکیی ئەدەبی بۆ جەماوەر دادەڕێژێت، وەک:

بەڕێوەبەر و ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکان

خاوەنی کتێبخانەکان

بەرنامەداڕێژەر و ڕێکخەرانی کتێبفرۆشییەکان

ئەندامانی ئۆفیسی شارە داهێنەرەکان

هەر پسپۆڕ و چالاکوانێکی دیکەی کەرتی ئەدەبی کە  پەیوەندیداربێت

ڕێکەوتە گرنگەکان

کۆبوونەوە ئامادەکارییە ئۆنلاینەکان: سێ کۆبوونەوە لە نێوان مانگەکانی شوبات تا نیسانی ٢٠٢٧ 

ئامادەبوون لە مێلبۆرن: ٣ تا ٨ی ئایاری ٢٠٢٧ (هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نووسەرانی مێلبۆرن).

کۆبوونەوەی کۆتایی: کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین پاش تەواوبوونی بەرنامەکە.

شاری مێلبۆرن ئەم خزمەتگوزارییانە دابین دەکات:

شوێنی مانەوە بۆ ماوەی ٧ شەو لە شاری مێلبۆرن

تەواوی هاتووچۆ و گواستنەوەکانی فڕۆکەخانە لە مێلبۆرن

تێچووی کۆبوونەوەکان

ژەمەکانی نیوەڕۆ و دوو ژەمی ئێوارەی فەرمی

هاوکاریی دارایی بۆ بلیتی فڕۆکە: بڕی ١,٥٠٠ دۆلاری ئوسترالی وەک هاوکاریی دارایی دەدرێت بەو بەشداربووانەی پێویستیان پێیەتی (ئەم هاوکارییە لە دەستپێکی بەرنامەکەدا پێشکەش دەکرێت).

تکایەلەبەرچاویبگرن: پێویستە نوێنەرانی وەرگیراو تاکۆتایی مانگی کانوونی دووەمی٢٠٢٧بلیتەکانی گەشتی فڕۆکەیان ببڕن.

دوا وادە بۆ بەشداریکردن:

دواوادە بۆدەربڕینی ئارەزوومەندی بەشداریکردن : دووشەممە،٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٦.

چۆنییەتی پێشکەشکردن:

فۆڕمی داواکاری