ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کارگەی کلتور، بەشداریکرد لە کردنەوەی پیشانگاو پڕۆژەی (لەژێر ٢١ تیشکی خۆر)ی فۆتۆگرافەری بەڕێز هەرێم سێوەیسی، پیشانگاکە گەشتێکی وێنەییە بەناو ئەم خاک و خەڵکەی بوونەتە هەوێنی پێکهێنانی کوردستان، بە گوزەرکردن بەناو چیا، شار، گوند و دەشتاییەکاندا، وێنەکان بە قووڵیی ئاواتی ژیانی ڕۆژانە، بۆنەکان، دیمەنە سروشتییەکان، دابونەریتی کوردان پیشاندەدەن، تیایدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی، فیلمێکی بەڵگەنامەیی و کتێبێکی وێنەیی خراوەتەڕوو، وەک یەکێک لە پڕۆژە شایستەکانی دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان.

پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن.