لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک لە دەرەوەی نیشتمان، پڕۆژەیەکی نوێی دیجیتاڵی لە شێوەی ئەپڵیکەیشن/ماڵپەڕێکی فێرکاری بۆ فێربوونی زمانی کوردی خرایە بەردەست.

ئەم ئەپڵیکەیشنە وەک دیاری و پێزانینێک پێشکەش کراوە بە (ڕێکخراوی پەروەردەیی کانگا) لە بەریتانیا، هەروەها بۆ هەموو ئەو مامۆستا دڵسۆز و منداڵە چاوگەشانەی کە لە دوورەوڵاتی و لە ڕەوەندی کوردیدا بەردەوام تێدەکۆشن بۆ ئەوەی زمانی کوردی بە زیندوویی بهێڵنەوە.

پڕۆژەکە بە مەبەستی ئاسانکاری و ڕاکێشانی سەرنجی نەوەی نوێ بۆ فێربوونی کوردی بە شێوازێکی هاوچەرخ دروست کراوە. لە ئێستادا ماڵپەڕەکە لە قۆناغی پەرەپێدانی بەردەوامدایە و ڕۆژانە تایبەتمەندی و ناوەڕۆکی نوێی بۆ زیاد دەکرێت، بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بەردەستە.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن:
 https://rawa-hazhar.github.io/kurdish/

لینکی رێکخراوی پەروەردەیی کانگا:

https://kangakef.org