ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێز عەتا عوسمان نووسەرو دەرهێنەرو بەرهەمهێنەر لە کارایارا فیلم بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کاری هاوبەشی نێوان سلێمانی و سیدنی و ڕەوەندی کوردیی لە بوارە کلتورییەکاندا کرا.

پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بۆ بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمی سلێمانی و سیدنی (دوو ڕوناکیی و یەک خۆر)، کە وابڕیارە لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا نمایش بکرێت.

بەڕێزیان چەند دیارییەکی کلتوریی ئوسترالییە ڕەسەنەکانیان پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد، پارێزگاری سلێمانی دیوانی هاوبەشی نێوان سلێمانی و شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیای پێشکەشکردن، کە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی لەژێر ناوی (مەرەکەبتروکێن)، بەبەشداریی پێنج نووسەری کوردو پێنج نووسەری ئوسترالیی بە زمانی کوردیی و ئینگلیزیی چاپکراوە، وەک هێمای کاری هاوبەشی نێوان سلێمانی و مێڵبۆرن لەناو شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆدا.