دوێنێ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز، ساڵی شەشەم خولی گیو موکریانیدا، کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەزەوە بە پشتیوانیی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات، ڕێکخرابوو، خەڵاتی زێڕینی ئەمساڵ بەخشرایە بنكه‌ى بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرو دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەزو سەرۆک و ئەندامانی دەستەی شارەزایان و، بنكه‌ى بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین؛ کرد.