دیداری کوردناسی سەکۆیەکی نێودەوڵەتی بۆ بواری کوردناسی ساز دەکات. ئەم دیدارە کۆکەرەوەی بیری تۆژەران، شارەزایان و پسپۆڕانی ئەم بوارەیە، تا لە ژینگەیەکی زانستیدا لەسەر مژارەکانی وەک ئەرشیف، داهێنان و پێکبەستنەوەی کایە جیاوازەکان بپیڤن. ئامانجی باڵای ئەم گردبوونەوەیە، خزمەتکردنە بەو دەستکەوتە هزری و زانستییانەی کە پەیوەستن بە هۆش و بیری کوردی بە دیدێکی ڕەخنەگرانە.

ئامانجمانە لە ڕێگەی ئەم دیدارە و دیداری هاوشێوە، کار بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە و ئەرشیفی کوردی بکەین لەگەڵ ناوەندە ئەرشیڤییەکان، دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و ئەرشیفپارێزان بۆ بونیادنانی تۆڕێکی زانستیی فراوان لە نێوان توێژەران و سکوڵەکانی توێژینەوەی کوردیدا، تا بتوانین لە ڕێگەی پانێڵە ئەکادیمییەکان و وردبوونەوە لە بەرهەمە هونەرییەکان، گوتارێکی ئەدەبی و فەرهەنگیی نوێ دابڕێژینەوە.

لە درێژەی ئەم پەیامەدا، دووەمین دیداری ساڵانەی کوردناسی لە ١١ و ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە کەمپی زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. ئەم دیدارە دوو ڕۆژییە توێژەران، زانایان، هونەرمەندان و چالاکوانانی بواری کولتوور کۆدەکاتەوە و چەندین پانێل و چالاکی کولتووری، ئەدەبی و هونەری لە خۆدەگرێت و ئەنجام دەدرێت.

خشتە و بەرنامەی دیدارەکە

شوێن: کەمپی زانکۆی ئەمریکی،سلێمانی (AUIS)

بەروار: ١١–١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

بینینی خشتەی کارنامەکە:

https://kashkul.auis.edu.krd/forum