ئەمڕۆ، مۆزەخانەی زاموا، لەیادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا؛ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر،پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافیی (چاوی شاری شاران)، کە بەهاوبەشیی لە لایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیی و مۆزەخانەی زامواوە، بۆ هەژدە فۆتۆگرافەری شوێنە جیاجیاکانی کوردستان ڕێکخرابوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە تێکۆشەری خەباتی نیشتمانیی و مامۆستاو فۆتۆگرافەرو کەسایەتیی دیارو جوان و کارای سلێمانی بەڕێز فایەق حەمەساڵح و، فۆتۆگرافەرە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی؛ پئشانگاکە.






