ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ شەماڵ ئەبوبەکر ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، لە شانشینی مەغریب، شاری ئەسسەویرە بەشداریانکرد لە؛ هەژدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ:(18th UNESCO Creative Cities Network Annual Conference).
وەک شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆ، کە لەژێر ناونیشانی سەرەکی: نوێکاریی کولتووریی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و یەکگرتوویی شارەکاندا، بە بەشداریی نوێنەرانی شارە ئەندامەکانی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ، کە شاری سلێمانی ئەندامی کارایە تیایاندا؛ لە ٢٥ تا ٢٧ ی ئەم مانگە، بەڕێوەدەچێت.










