ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە شانشینی مەغریب، شاری ئەسسەویرە، بەندەری مێژوویی ئەسسەویرە لەسەر کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسیی، بەشداریکرد لە؛ کۆبوونەوەو دیداری تایبەت بە پارێزگارو مەیەری شارە داهێنەرەکانی جیهان لە یونسکۆی بەشدار لە؛ هەژدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ:
(18th UNESCO Creative Cities Network Annual Conference).
کە شاری سلێمانی ئەندامی کارایە تیایاندا.
پارێزگاری سلێمانی دیاری تایبەتی پارێزگاری سلێمانی پێشکەش بە بەڕێز تارق محەمەد عوسمانی مەیەری هەرێمی ئەسسەویرە کرد.
هاوکات، کۆبوونەوەی ڕشتە جیاجیاکانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بۆ باسکردن لە کاری پێکەوەیی و چالاکی زیاتر لە داهاتوودا ئەنجامدرا














