ئاگۆرا ڤیژن بۆ پەخش و بڵاوکردنەوەی دیجیتاڵی – سنوردار دامەزراوە بۆ بەکارهێنانی بیرکردنەوەی داهێنەرانەو دیزاینی ناوازەو پێشکەوتنی کۆمپیوتەریی لە پێناو پڕکردنەوەی کەلێنێک لە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. ئاگۆرا ڤیژن ئەو قەوارە یاساییەیە کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبەرێتی ئاگۆرا دەنگ وئاگۆرا ڤۆیس دەکات، کە هەردوو ئەپڵیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تایبەتن بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا، بە زمانی کوردی و ئینگلیزی. هەروەها دروستکەری ئاگۆرا پەرتوکە کە کەناڵێکە بۆ بەردەستخستنی کتێبی کوردی لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەی دیجیتاڵی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای کتێبی ئەلیکترۆنی، و ماڵ و داهێنەری سیستەمی ئاگۆرا ڤیژن بە ئینگلیزیە، کە بریتییە لە سیستەمێکی تایبەت و مۆدێرنی هەمەزمانی وەرگێڕانی تایبەت بە ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لە جیهاندا. کۆمپانیا بە فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق و هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیا لە کەنەدا تۆمارکراوە بەڵام خزمەت بە بازاڕێکی جیهانی دەکات.
ئەرکی ئاگۆرا ڤیژن زیادکردنی کاریگەری ئەدەبی کوردی و ئەدەبی پێکهاتەکانی تر لەجیهاندا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی کتێبی دەنگیی و پلاتفۆرمی دیجیتاڵی.
ژمارە:07702000545
ئیمەیڵ:slaw@agoravision.com






