ناوەندی غەزەلنووس، ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کتێبخانەیەکی ناوازەیە کە بووەتە پەناگەیەک بۆ شەیدایانی کتێب لە شاری سلێمانی. غەزەلنووس بە دیزاینە جوان و سەرنجڕاکێشەکەی، زیاتر لە ماڵێکی گەورە بۆ بیرۆکەکان دەچێت و بایەخی سەرەکی بە ئەدەبیاتی باڵا، شیعر و فەلسەفە دەدات. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بووەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ  سازدانی گفتوگۆ لەنێوان نووسەران و خوێنەران.

غەزەلنووس بەوە ناسراوە کە شێوازێکی هونەری جوان بۆ چاپکردن بەکاردەهێنێت. کەشی ئەم ناوەندە کە زۆربەی کات ئارام و بێدەنگە و پڕە لە بۆنی قاوە ،ڕەنگدانەوەی لایەنە مۆدێرن و شارستانییەکەی سلێمانییە. بۆ زۆرێک لە  ڕووناکبیرەکان، غەزەلنووس ئەو شوێنەیە کە تێیدا دەنگی نووسەرانی جیهان لە ڕێگەی زمانی کوردییەوە دەناسن. ئەم ناوەندە وەک چراخانێک لە ناو  شاردا دەمێنێتەوە و بەردەوام بیرمان دەخاتەوە کە ئەدەبیات ڕۆحی ئەم شارەیە.

ژمارە:07703573757

ئیمەیڵ:ghazalnusi@yahoo.com