بنكه‌ى بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین، ناوه‌ندێكى ئه‌رشیفیى ناحكوومییه‌، ساڵى (٢٠٠٤) له‌ شارى سلێمانى دامه‌زراوه‌، ته‌رخانى كۆكردنه‌وه‌، پاراستن، ڕێكخستن و زیندووكردنه‌وه‌ى سامانى به‌ڵگه‌نامه‌، ده‌ستنووس، ڕۆژنامه‌گه‌رى و كتێبى تایبه‌ت به‌ كورد و كوردستان و تۆماركردنى مێژووى زاره‌كیى كورده‌وارییه‌. كارده‌كا بۆ؛ هه‌م بنیاتنانى پاشخانى یاده‌وه‌ریى كوردستانیی هه‌موو پێكهاته‌  ئه‌نتی و ئهایینییه‌كانی كورده‌واری له‌و كه‌ره‌سته‌ كۆكراوانه‌ له‌ ڕێى دیجیتاڵكردن و دانانى داتابه‌یز و ئه‌رشیفێكى ئه‌لكترۆنییه‌وه‌، هه‌م هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنى ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ندى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ستنووس و كتێبخانه‌ى نیشتمانی له‌ هه‌رێمى كوردستان.

ژمارە: ٠٧٧٠١٤٨٤٦٣٣

ئیمەیڵ: info@zheen.org