پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ڕۆشنبیری و گەشتیارییە لە شاری سلێمانی، کە لەساڵی ٢٠١٢دا وەک بەشێک لە پڕۆژەکانی (پایتەختی ڕۆشنبیری) دەست بە بنیادنانی کراوەو لەساڵی ٢٠١٧ تەواوبووە. ئەم شانۆیە شوێنی ٥٠٠٠ کەس دەبێتەوە کە وەک هێمایەک بۆ ژمارەی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە دیزاین کراوە. ئامانجی سەرەکی لە دروستکردنی، بەرزکردنەوەی ئاستی کلتووری و جوانترکردنی سیمای گەشتیاریی شارەکەیە. لە ئێستادا ناوەندێکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵە جیهانییەکان، کۆنسێرت، چالاکییە وەرزشی و ئایینییەکان، و ئاهەنگەکانی دەرچوونی زانکۆ؛ هەروەها وەک بنکەیەکی گەشتیاریی ڕۆژانە میوانداری هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکات بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتنی یادگارییەکانیان.

ژمارە:07701712525