پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی یەکێکە لە گرنگترین و کۆنترین ناوەندەکانی خوێندنی هونەری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە. پەیمانگاکە چەندین بەشی جیاواز لەخۆ دەگرێت وەک: شێوەکاری، شانۆ، میوزیک. پەیمانگاکە ساڵانە فێستیڤاڵی گشتی خۆی ساز دەکات کە تێیدا بەرھەمی دەرچوون و تابلۆ و نمایشە شانۆییەکانی خوێندکاران نیشان دەدرێن. ھەندێک جار پڕۆژەی ھاوبەش لەگەڵ گالێری و ناوەندە هونەرییەکانی دەرەوەی وڵات (وەک ئەڵمانیا) ئەنجام دەدات بۆ پەرەپێدانی توانای خوێندکارانی. لێرەوە دەیان هونەرمەندی ناوداری کورد لە بوارەکانی نواندن، میوزیک و شێوەکارییەوە پێگەیشتوون و چوونەتە ناو کایەی هونەریی کوردستانەوە.
ژمارە:07700407651



