ئەمڕۆ١٣-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی میوانداری بەڕێزان هونەرمەندان و بەڕێوەبەرێتی باخچەکانی سلێمانی، بەشداربوو لە پڕۆژەی هونەریی نێوان کەلتورەکانی عێراق سویسراو هەرێمی کوردستانی کرد، کە بەهاوبەشی کۆمەڵەی مێسلا-مس گەلەری بە دەستپێشخەریی هونەرمەندان ڤگنەر نیهۆس و زانا ڕەسوڵ بەڕێوەدەچێت.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ پڕۆژەو کارە هونەریەکانیان دەربڕی.