بە بەشداری ٢٤٦ شار لە ٨٠ وڵاتەوە، بەشداری کۆنفرانسی كڵەستەرە جۆراوجۆرەكانی شارە داهێنرەکانی یونسکۆین کە تێمای سەرەکی ڕۆڵی کلتور و داهێنانە لە بوژاندەوەی ئەو شارانەی زەرەرمەندبوون بەھۆی پەتای کۆرۆناوە. گوێبیستی پارێزگار و بەرپرسی ئەو شارانەی یونسکۆ بووین کە باسیان لە ئەزموونی دژواری خۆیان و ئەو ڕێگا داهێنەرانەش دەکرد كە گرتبویانە بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکانی ئەم پەتا جیهانیەدا.