ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد، کە لەلایەن هونەرمەندی مەزن مەزهەری خالەقییەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت، لە ساڵی (٢٠٠٣) دامەزراوە. ئەم ئینستیتوتە خاوەنی دوو نووسینگەی سەرەکییە لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها نوێنەرایەتی لە کەرکووک و ناوچەکانی تری کوردستانی گەورەدا هەیە. ئامانجی ئینستیتوتەکە بریتییە لە بونیاتنانی ئەرشیفی کولتووری و پاراستنی کەلەپووری زارەکیی کوردستان، بە هەموو کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، ئەمەش بە مەبەستی تۆمارکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و هەموو ئەو کەمینە جیاوازانەی لە کوردستان دەژین یان مێژوویەکی هاوبەشیان لەگەڵ کورددا هەیە.

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەوەییانە، ئینستیتوتەکە دەستی کردووە بە کۆمەڵێک چالاکیی سیستماتیک لە چەندین بەشی جیاوازدا، لەوانە: کۆکردنەوەی فەرهەنگی زارەکیی هاووڵاتیانی کوردستان، پاراستن و ئامادەکردنی کەلەپووری زارەکی وەک ناوەندێکی توێژینەوە بۆ خزمەتکردنی هونەر و کولتوور، و برەودان بە گەشەپێدانی کولتووریی گەلی کوردستان، بە مەبەستی گواستنەوەی ئەم میراتە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ نەوەکانی داهاتوو.

ژمارە:0533204232

ئیمەیڵ:info@khi.krd