Search
Close this search box.

ماڵی ئەدەبی گدانسک دەرفەتێکی ناوازەی هاونشینی بۆ نووسەران و هونەرمەندانی شێوەکاری ڕادەگەیەنێت.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟

 داواکارییەکان زیاتر بۆ ئەو گروپە دوو کەسییانەیە کە پێکهاتوون لە نووسەرێک و هونەرمەندێکی شێوەکاری. نووسەران و هونەرمەندان دەتوانن بە تەنهاش داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام پێشینە بۆ دووانەکانە لە وەرگرتندا

ماوەی مانەوە ٢ بۆ ٥ هەفتە (دەکرێت بکرێتە دوو سەردانی کورتتر).

کات: لە نێوان سەرەتای مانگی نیسان (٤) تاوەکو ناوەڕاستی تەمموزی (٧) ساڵی ٢٠٢٦.

ئەو پێداویستیانەی دابین دەکرێت

شوێنی نیشتەجێبوون دابینکراوە و هەفتانە بڕی ١،١٠٠زڵۆتی پۆلەندی (٢٩٥$) بە هونەرمەندان و نوسەری بەژداربوو دەبەخشرێت. هەروەها دەرفەتی بەشداریکردن لە چالاکییە کولتوورییەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەژداربوان دەڕەخسێنێت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

خۆ تۆمارکردن