بە هەماهەنگی هەردوو شاری ئەدەبیی یونسکۆ، مێڵبۆرن و سلێمانی، نوسەر و توێژەر خاتو نەشمیل عەلی بەرزنجی بەشداری لە پڕۆژەی نێودەوڵەتی“The Green House” دا کرد و لەو سەکۆ جیهانیەدا سەرکەوتوانە نوێنەرایەتی سلێمانی کرد.
ئەم پڕۆژەیە کە ساڵانە لەلایەن شاری ئەدەبی مێلبۆرن لە ئوسترالیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، یەکێکە لە پڕۆژە دیار و هەڵبژێردراوەکانی “تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ”، بۆ ئەو نووسەر و توێژەرانەی دیدگای داهێنەرانە لە پێکەوەگرێدانی کایەکانی ئەدەب و ژینگە و سروشتدا پێشکەش دەکەن.
لەم خولەی پرۆژەکەدا، تەنها نوێنەرانی پێنج شار لە وڵاتانی (ئوسترالیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان) هەڵبژێردراون، و ئەمەش پێگە و توانای بەرزی نوێنەرایەتی شاری سلێمانی لەنێو بەشداربوانی ئەم تۆڕە جیهانیەدا دەخاتەڕوو.



