دامەزراوەی کاسێلبێرگ ڕایدەگەیەنێت کە دەرگای بەشدارییکردن بۆ ١٦هەمین پێشبڕکێی ساڵانەی نێودەوڵەتی شیعر کرایەوە. بانگهێشتی شاعیران دەکەن لە هەموو جیهانەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بنێرن.
خەڵاتەکان:
خەڵاتی یەکەم: ٦٠٠ دۆلاری نیوزلەندی، لەگەڵ مانەوەی هەفتەیەک لە کاسێلبێرگ لە برۆد بەی.
خەڵاتی دووەم: ٣٠٠ دۆلاری نیوزلەندی.
خەڵاتی ڕێزلێنان: بۆ ٥ شاعیر (بەبێ خەڵاتی دارایی).
بڵاوکردنەوە: شیعرە براوەکان لە گۆڤاری بەناوبانگی (Landfall Tauraka 252) و لە ماڵپەڕی کاسێلبێرگ بڵاودەکرێنەوە.
مەرجە سەرەکییەکان:
کاتی ناردن: لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
درێژی شیعر: نابێت لە ٤٠ دێر زیاتر بێت.
ڕەسەنایەتی: دەبێت بەرهەمی خودی کەسەکە بێت، پێشتر بڵاونەکرابێتەوە، و بە هیچ شێوەیەک ژیریی دەستکرد (AI) تێدا بەکارنەهێنرابێت.
شێوازی هەڵسەنگاندن: ناو لەسەر دەقی شیعرەکان نانووسرێت بۆ ئەوەی دادوەرەکە بەبێ لایەنگری بڕیار بدات.
تێچووی بەشداری: ٢٠ دۆلاری نیوزلەندی (بۆ ناردنی یەک یان دوو شیعر).
زمان: بە زمانی ئینگلیزی نوسرابێت یاخود وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی ئینگلیزی.
چۆنیەتی بەشدارییکردن:
ناردنی بەرهەمەکان و پارەدان تەنها بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر و دەستگەیشتن بە فۆرمی بەشداریکردن، سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.caselbergtrust.org/prizes


