گرانادا شاری ئەدەبی یونسکۆ بە هاوکاری زانکۆی گرانادا، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پڕۆگرامێکی نوێی هاونشینی. ئامانجی ئەم پڕۆگرامەکە دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەدەبییە لە نێوان نووسەرانی گرانادا و نووسەرانی وڵاتانی جیهان.

ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن
پڕۆگرامەکە مانەوەی مانگێک(مانگی ١١ بۆ مانگی ١٢ی ٢٠٢٦) بۆ دوو نووسەر دابین دەکات. 

ئەمانەی خوارەوە لە ئەستۆی پڕۆگرامەکەیە:
١. گەشت: تێچووی بلیتی فڕۆکەی چوون و گەڕانەوە لە نزیکترین فڕۆکەخانەی شوێنی نیشتەجێبوونی نووسەرەوە بۆ فڕۆکەخانەی گرانادا.
٢. نیشتەجێبوون: زانکۆی گرانادا ژوورێک بۆ مانەوە و دابینکردنی ژەمە خواردنی تەواو لە خانەی مێژوویی (کۆرالا دی سانتیاگۆ)(Corrala de Santiago) دابین دەکات کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەهەم.٣. چالاکییەکان: ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لەگەڵ نووسەرانی ناوخۆیی و بەشداریکردن لە وۆرکۆشۆپ و چالاکییە کولتوورییەکان.

مەرجەکانی بەشداریکردن

١.داواکار دەبێت لانی کەم دوو (٢) پەرتووکی چاپکراوی هەبێت .

٢.بەشداریکردن لە کتێبی هاوبەش هەژمار ناکرێت.

٣.پەرتووکی چاپکراو لەسەر ئەرکی نووسەر (Self-published) و نامیلکە ئەدەبییەکان وەرناگیرێن.

 ٤.پێویست ئاستی زمانەکەی لە ئینگلیزی یان ئیسپانی لە سەروو مامناوەندەوە بێت.

٥.ئامادەکردنی کورتەیەک لەسەر ئەو پڕۆژە ئەدەبییەی کە لە ماوەی مانەوەکەی لەوێ خەریکی ئەمادەکردنی ئەبێت.

ئەرکەکانی نووسەر

تەرخانکردنی ماوەی نیشتەجێبوونەکە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە ئەدەبییەکەی خۆی.

بەشداریکردن لەو چالاکییە گشتییانەی کە پڕۆگرامەکە ڕێکیان دەخات.

ئاماژەدان بە پڕۆگرامەکە و گرانادا وەک شوێنی نیشتەجێبوونی لە چالاکییەکانی داهاتووەیدا.

تێبینی: بیمەی تەندروستی و بیمەی گەشت  لە ئەستۆی خودی نووسەر دەبێت.

شێوازی پێشکەشکردن

فۆڕمی پێشکەشکردن

پێویستە داواکاران ئەم فۆرمی داواکاریە (بە شێوازی PDF) پڕ بکەنەوە و بۆ ئەم ئیمەیلەی بنێرن:

talleres@granadaciudaddeliteratura.com

:دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری

٦ی مانگی ٩ی ٢٠٢٦