دەربارەی تارتو:
تارتو دووەم گەورەترین شاری ئەستۆنیایە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان بە پایتەختی ڕۆشنبیری و هزری ئەو وڵاتە دادەنرێت – ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پەرەپێدانی سیستەمی پەروەردە، کولتوور، زانست و ئەدەبیات بە زمانی ئەستۆنی. ئەم پڕۆگرامە بۆ هەموو نووسەران و وەرگێڕان (ئەو وەرگێڕانەی لە زمانی ئەستۆنییەوە بۆ زمانەکانی تر وەردەگێڕن) لە سەرانسەری جیهان کراوەیە.

ئەوەی  پێشکەشی دەکەن:

مانەوە بۆ ماوەی ٢ مانگ لە شوقەی نیشتەجێبوونی “کارڵ ڕیستیکیڤی” (Karl Ristikivi).

پاداشتێکی مانگانە بە بڕی ٦٠٠ یۆرۆ.

دابینکردنی تێچووی گەشتکردن (چوون و هاتن) تا بڕی ٣٥٠ یۆرۆ.

دەرفەتی بەشداریکردن لە چالاكییە کولتوورییەکانی تارتو .

دابینکردنی کەسێک کە بەرپرس دەبێت لە ڕێکخستنی کارەکان، کۆبوونەوەکان و گەشتەکان، و هاوکاریت دەکات بۆ تێکەڵبوون بە ژیانی ئەدەبی شارەکە.

مەرجەکان:
١. ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەرووی مامناوەند بێت
٢. هەبوونی لانیکەم یەک کتێبی بڵاوکراوە (شیعر، ڕۆمان یان چیرۆک)، سیناریۆ، تێکستی شانۆیی، یان وەرگێڕان لە زمانی ئەستۆنییەوە.
٣. هەبوونی ئارەزوو بۆ ناسینی کولتوور و ئەدەبیاتی ئەستۆنیا.
٤. ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە ژیانی ئەدەبی ناوخۆیی، لەوانە چالاکییەکان، کۆبوونەوەکان، چاوپێکەوتنەکان و فێستیڤاڵەکان.
٥. ئەنجامدانی کارێکی ئەدەبی لە ماوەی نیشتەجێبوونەکەدا.


دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ١ی ئەیلوول (مانگی ٩)

چۆنیەتی پێشکەشکردن:

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکە بکەن:

 فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://tartu.kirjandus.ee/residency-autumn-2026