سلێمانی — بە دروشمی (شکۆی مرۆڤ)، چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕۆژانی ۹ تا ۱٥ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بە پاڵپشتیی دەزگای میدیایی کوردسات.

ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە بەشێکی زۆر لە فیلمسازان، نووسەران، ھونەرمەندان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کۆ دەکاتەوە. جگە لە نمایشکردنی فیلمە بەڵگەنامەیی و کورتە فیلمەکان، فێستیڤاڵەکە خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەخشییە کۆمەڵێک لە ھونەرمەندان و کەسایەتییە دیارەکانی بواری ھونەر و کلتور.

خەڵاتەکان بریتیبوون لە:

  • خەڵاتی ئەحمەد کایا: بە هونەرمەند هۆمەر دزەیی بەخشرا.
  • خەڵاتی شەهید پەرچەم: بە میوزیسیان مەحموود بەرازی بەخشرا.
  • خەڵاتی یەڵماز گیونەی: بە دەرهێنەر و سینەماکار کازم ئۆز بەخشرا.
  • خەڵاتی تەها کەریمی: بە هونەرمەند شیما مەلایی بەخشرا.
  • خەڵاتی شکۆمەندی: بە هونەرمەند یونس حەمە کاکە بەخشرا.

فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت