هۆبارت شاری ئەدەبی یونسکۆ بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی تاسمانیا، پێشوازیتان لێدەکات بۆ بەدواداچوونی خۆر لە چوار شاری ئەدەبیی سەر بە یونسکۆدا، لە چالاکییەکی جیهانی و بێوێنەی چیرۆکگێڕانەوەدا. دەستپێک لە (دونەدن / نیوزلەندا)، پاشان گەشتکردن بۆ (هۆبارت / ئوسترالیا)، دواتر بۆ وۆنجوو (کۆریای باشوور)، و کۆتاییهاتن لە جاکارتا (ئیندۆنیزیا)؛ هاوکات لەگەڵ هاتنی ئێوارە بەسەر ناوچەکەدا، چێژ لە چیرۆک، گفتوگۆ و پانێلەکان وەردەگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی مانگی ٩، لە کاتژمێر ٤:٢٠ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ستانداردی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا (٩:٢٠ی شەو بە کاتی کوردستان)بەشدار بن بۆ گوێگرتن لە خوێندنەوەی ڕاستەوخۆی چیرۆکەکان و بەشداریکردن لە پانێڵێکی گفتوگۆ لەسەر خوێندەواری، ئەدەبی منداڵان. دەتوانن بەپێی ئارەزووی خۆتان بۆ کاتێکی کەم یان زۆر لەم گەشتە ئۆنلاینە پێنج کاتژمێرییەدا بەشدار بن.
لە کاتژمێر ٤:٢٠ی پاشنیوەڕۆ (٩:٢٠ی شەو بە کاتی کوردستان) بە ڤیدیۆیەکی بەخێرهاتن دەست پێدەکات و دواتر هاوکات لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا چیرۆکەکان پێشکەش دەکرێن.
وەک بەشێک لە (مانگی جیهانیی خوێندەواری)، چیرۆکەکان بە درێژایی مانگی ٩ لەسەر ماڵپەڕی هۆبارت بەردەست دەمێننەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی لاپەڕەی (Follow the Southern Sunset) بکەن، یان بڕۆنە ماڵپەڕی:
www.hobartcityofliterature.com.au



